بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران بکەن.
سەرچاوەیەکی بەرپرس بە باڵکێشی ڕاگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم سەرۆکایەتی شاندەکەی هەرێمی کوردستان دەکات و هەریەکە لە کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ئەندامی شاندەکەن.
شاندەکە ڕۆژی پێنجشەمە بەشداری دەکات لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ئیبراهیم ڕەئیسی، وەکو سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر