شۆفێرێک دەکەوێتە ژێر تراکتۆرەکەیەوە وگیانلەدەست دەدات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە لەگوندی گەرمک سەر بەناحییەی باوەنورەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (عسمان احمد وەیس ) لەدایکبووی 1983 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەوتەی کەسوکاری ناوبراو شۆفێری تراکتۆرەو
لای ماڵی خۆیان کەوتۆتە ژێر تراکتۆرەکەیەوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

ھەواڵی زیاتر