تاڵیبان سێ موشەکی ئاراستەی فڕۆکەخانەی قەندەھار کرد
چەکدارانی تاڵیبان سێ موشەکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی قەندەھار لە باشوری ئەڤغانستان کرد، مەبەست لەم ھێرشە ڕێگری کردنە لە بەکار ھێنانی فڕۆکخانەکە وەک ناوەندی ھێرشی ئاسمانی دژی تاڵیبان.
“ئێمە فڕۆکەخانەی قەندەھارمان کردە ئامانج چونکە دوژمن وەک ناوەندێکی ھێرشی ئاسمانی دژێی ئێمە بەکاری دەھێنا” زەبیحوڵا موجاھید، وتەبێژی تاڵیبان بۆ ڕۆیتەرز
“شەوەی ڕابردوو، سێ موشەک ئاراستەی فڕۆکەخانە کرا، لایەنی بەرپرسی ناچار کرد بە ڕاگرتنی گەشتەکان” بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە مەسعود پەشتون، بەڵام ھیچ ڕاپۆرتێکی سەرەتایی لەسەر زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە.
ھێرشی تاڵیبان بۆ سەر فڕۆکەخانەی قەندەھار لە کاتێکدایە کە ئەم گرووپە خەریکە شارەکانی وەک ھیرات لە ڕۆژئاوا و لەشکار گاھ لە باشوور کۆنترۆڵ دەکات.