دوای ئەوەی بافڵ تالەبانی هەموو دەسەڵاتەکانی لە لاهور جەنگی سەندەوە و چەند تۆمەتێکی گەندەڵی دایە پاڵ خۆی و چەند کەسێکی نزیکی، کەسانی دیکەی نزیکی لاهور جەنگی رۆژانە دەچنە پاڵ بافڵ تاڵەبانییەوە.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 37 کەسی سەربازی و حیزبی نزیکی لاهور جەنگی، پەیوەندیان بە بافڵ تاڵەبانییەوە کردووە و خۆیان داوەتە پاڵ ئەو و پشتیان لە لاهور کردووە.
ئەمڕۆ هەینی، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند “یەکێتی سوورە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی و هەموو ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە بازرگانیی ناشەرعی یاخوس سەرانە وەرگرتن لە خەڵک دەستگیردەکرێن و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە”.
بەپێی زانیاریەکان، ئەم گوشارانەی بافڵ تاڵەبانی و دەستبەسەرکردنی کەسانی نزیکی لاهور، بۆ ئەوەیە کە لاهور ناچار بکات بەوەی بە یەکجاری لە کوردستان بچێتە دەرەوە و واز لە یەکێتیش بێنێت.
بەڵام لاهور جەنگی تا ئێستا هەڵوێستی ڕوون نییە و سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتەکانی رادەستی بافڵ تاڵەبانی کردووە، بەڵام دیارنییە ئاخۆپ کوردستان و یەکێتی بەجێدەهێڵێت یان نا.
سەرچاوەیەک بە باڵکێشی وت: ئەگەر لاهور جەنگی نەچێتە ژێر باری بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی، ڕەنگە بە تۆمەتی تێوەگلان بە گەندەڵی و کاری قاچاخی ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر