ھۆشدارییەکی توند بۆ خاوەن مۆلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو کەمبونەوەی کارەبای نیشتیمانی بەشێکی مۆلیدە ئەهلییەکان لەکار دەکەون، لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتیش پسوڵەی سەرپێچی بۆ هەر مۆلیدەیەک دەکات کەلەکار کەوتبێت ئاگاداری دەکاتەوە لەماوەی یەک رۆژدا مۆلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر ئامادەی نەکات بەپێی یاسا سزای ماددی دەدرێت هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەتەکەی.

سیامەند حەمید_ سەرۆکی لیژنەی مۆلیدەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: نزیکەی (700) مۆلیدەی ئەهلی لە سنووری سلێمانیدا هەیە، لەم وەرزەدا بەهۆی بەرزی پلەی گەرماو زۆر کارپێکردنی مۆلیدەکان رۆژانە چەند مۆلیدەیەک لەکار دەکەون، ئێمە وەکو لیژنەکە بەدەم سکاڵای هاوڵاتیانەوە دەچین و رێکار لەگەڵ خاوەنی مۆلیدەکە دەگرینەبەر و ئاگاداری دەکەینەوە مۆلیدەی جێگرەوە ئامادە بکات، ئەگەر پابەند نەبێت سزاکەی هەتا لێسەندنەوەی مۆڵەت دەڕوات، چونکە رێگە نادەین هیچ گەڕەکێک بێ کارەبای مۆلیدە بێت.
لەبارەی ڤۆڵتییەی کارەبای مۆلیدەکانەوە وتی: دەبێت لەلای مۆلیدەکە ڤۆلتییەی سریفێس لە (400) و هێڵی ئاسایی لە (200) کەمتر نەبێت، لەم رووەوە بەردەوام چاودێری مۆلیدەکان دەکەین.
داوای کرد لەکاتی هەر گلەیی و گازندەیەک لە هەر مۆلیدەیەک، هاوڵاتیان پەیوەندی بە ژمارە موبایلی 07701363679 بکەن بۆئەوەی بەدواداچوونی بۆبکرێت.

ش . غ
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ھەواڵی زیاتر