ئێران دەستگیرکردنی باندیکی سەر بە موسادی ئیسڕائیلی راگەیاند

ھێزەکانی ئاسایشی ئێران پلانی باندێک پوچەڵ دەکەنەوە و ئەندامانی باندەکەش دەستگیر دەکەن، کە سەر بە “مۆساد دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیلن”.

ئەمڕۆ سێشەمە، سەرۆکی ئیتلاعات ڕایگەیاند “تۆڕێک لە بریکارانی ڕژێمی زایۆنی (مۆساد) دەستگیر کراون و پلانەکەیان پوچەڵ کراوەتەوە، لەگەڵ دەستبەسەراگرتنی بڕێک لە چەک و تەقەمەنی، پاش گەشتنیان بە ئێران لە سنوری ڕۆژئاوای وڵات”.

“ئامانجی باندەکە سوود وەرگرتن بووە لە ناجێگیری بارودۆخی ناوخۆی شارەکان بەھۆی خۆپیشاندان و بەکار ھێنانی ئەو چەکانە بۆ کاری “تیرۆرستی”.
وەزیری ئیتلاعات باس لەوەش دەکات کە “ڕژێمی زایۆنی بە ھەمان شێوە لە کاتی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەوڵی داوە کاری لەم جۆرانە بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون”.

لایەنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، ئەو چەکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە پێکدین لە دەمانچە، نارجۆک، تاپڕ، کاڵاشینکۆڤ و تەقەمەنی.

ئێران، ئیسرائیل تاوانبار دەکات بە یارمەتی دانی گرووپە چەکدارەکانی ھەرێمی خوزستان کە ناوچەیەکی عەرەب نشینە بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی لە ناوخۆی وڵات و بە لاڕێبردنی خۆپیشاندانەکان بە مەبەستی نانەوەی پشێووی و ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی.

ھەواڵی زیاتر