توڕەیی تاران عەلی خامنەیشی گرتەوە

خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایەی ئێران درێژەی کێشا و گەشتووەتە تاران، خەڵکی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و گوتاری توند دژی دەسەڵات دەڵێنەوە.

“با ئاخوندەکان ون بن، مردن بۆ دیکتاتۆر” خۆپیشاندەران بە گوتنەوەی ئەم وتارە دژی دەسەڵاتدارانی ئێران بە تایبەتی علی خامنەیی ناڕەزایی دەردەبڕن”.

ھەروەھا خۆپیشاندەران تا ڕادەیەکی زۆر لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران ناڕازین، لە کاتێکدا خەڵک خزمەتگوزاری ئاو و کارەبای بۆ دابین ناکرێت، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتی حەماس لە فەلەستین و حیزبوڵا لە لوبنان دەدات.

“نە غەزە و نە لوبنان، گیانم فیدای ئێران” خۆپیشاندەران بە وتنەوەی ئەم ھوتافە لەسەر شەقامەکان دەیانەوەێت پەیامی خۆیان بگەیەنن بە دەسەڵاتداران”

لە 15 تەمموزەوە بەھۆی کەمی ئاو خۆپیشاندان لە ئێران بەردەوامە و سەرەتا لە ھەرێمی خوزستان دەستی پێکرد کە ناوچەیەکی عەرەب نشینە، ئێستا ناڕەزایی خەڵکی باڵی کێشاوە بۆ شارەکانی دی.

ھەواڵی زیاتر