دۆناڵد ترەمپ ناوی سەرکردەی تاڵیبان بە محەمەد دەھێنێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوتری ئەمەریکا لە میانەی پێداچوونەوە کۆتا ھەڵبژاردنی ویلایەتە یەکگتروەکانی ئەمەریکا کە لە فۆنیکس/ئاریزۆنا کە بە ھەڵبژاردنێکی دزراو ناوی دەبا، پاش چەند جار ھەوڵدان بۆ ناوھێنانی سەرکردەی تاڵیبان ھەیبتوڵا ئاخونزاد، وەک ھەمیشە نواندنێکی سەیر دەکات و نیشانی دەدات کە نایزانێت، یان لە بیری کردووە، بۆیە دەڵێت “با بە محەمەد بانگی بکەین”.

ترەمپ بەردەوام دەبێت لە گاڵتەپێکردنی ھەیبەتوڵا ئاخونزادە و دەست دەکات بە لاسایی کردنەوەی و چەند دەنگێکی سەیر دەردەکات وەک نیشانەی چۆنێتی قسەکردنی ھەیبەتوڵا ئاخونزادە و دەڵێت: “کەسێکی ڕەقە، تەنیا دەزانن شەڕ بکەن”.

ترەمپ وشەی (Grunt) بەکار دەھێنێت وەک شێوازی قسەکردنی ھەیبەتوڵا، ئەم وشەیە لە ئینگلیزیدا زیاتر بۆ جۆرە دەنگێک بەکار دێت کە بەراز دەری دەکات، پاشان بە کەسێکی گۆشەگیر و نا ھۆشیاری ناو دەبات.

ھەواڵی زیاتر