چەند جارێکە لاھور جەنگی، ھاوسەرۆکی لادراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نەیتوانی لایەنگرەکانی بھێنێتە سەر شەقام.
بڕیاربوو لایەنگرانی لاھور جەنگی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی بکەن، بەڵام دوای ئەوەی پارێزگاری سلێمانی گردبوونەوەی بەھۆی کۆرۆنا قەدەغەکرد، ھەڵوەشایەوە.
نوسینگەی لاھور جەنگی ڕاگەیەنراوێکی لەوبارەوەبڵاوکردەوە و وتی: ھیچ گردبوونەوەیەک ناکەین.
ڕاگەیەنراوەکە کەمێک پێش ڕاگەیەنراوی پارێزگای سلێمانییەوە هات کە بڕیاری دا “پێویستە هەموو چالاکییەکی سیاسی و ئەدەبیی و هونەریی و ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی کە دەبنە مایەی تێکەڵاوبوون و بەریەککەوتن تا تێپەڕاندنی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا ڕابگیرێن.”