دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا جیبەجێ دەکرێت

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند “ڕۆژى یەکشەممە (25ى تەموزى 2021) پۆلیس و هاتوچۆى سلێمانى بە هاوبەشى بازگە دادەنێن لە شارى سلێمانى و دەوروبەرى بۆ دەست بەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا”.

ئاماژەى بەوەش کرد، ئەو هەڵمەتە بۆ چەکى بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلى جام ڕەش و سەرپێچى دیکەشە.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، ژمارەى ئەو ئۆتۆمبێلانە نزیکەى 20 هەزار ئۆتۆمبێل دەبن کە بەزۆرى لەسنورى پارێزگاى سلێمانین و لەچەند مانگى رابردوودا بەشێوەى قاچاخ هاوردە کراون.

دیارترین جۆرى ئەو ئۆتۆمبێلانە لەجۆرى کراونە کە بە مەلیکە ناودەبرێت و بەگشتى مۆدێلەکانیان لەخوار مۆدێلى رێگەپێدراوەویە بۆ هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل بەشێوەى یاسایی.

ھەواڵی زیاتر