بەپێی پێشنیەکانی فەرمانگەی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان گەرمترین ڕۆژی ساڵ بووە و پلەی گەرما لە نێوان 46-50 پلەی سیلیزی بووە.
بەپێی پێشنیەکانی فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە هەولێر پلەی گەرما 47 پلە، لە سلێمانی 46 پلە و لە دهۆک 46 پلە دەبێت و گەرمیان و کەرکوکیش 50 پلە.
هەر بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و بۆ دوو سبەی دەبێتە 41-43 پلە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر