لاهور جەنگی مانگانە نیو ملیۆن دۆلاری یەکێتی بە ڕاگەیاندنەکانی داوە

سەرچاوەیەکی باڵا لەناو یەکێتی رایگەیاند، مانگانە نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار لە ئیدارەی گشتی ئەو حزبەوە بۆ میدیاکانی لاهور جەنگی تەرخانکراوە.
سەرچاوەیەکی باڵای ناو یەکێتی رایگەیاند:” بۆهەر مانگێک بڕی نیو ملیۆن دۆلار بۆ موچەی کارمەندانی میدیاکانی سەر بە لاهور جەنگی تەرخانکراوە و کارمەند هەبووە مانگانە ١٥ هەزار دۆلاری وەرگرتووە”.
باسی لەوەشکرد:” هیچ کارمەندێکی ئەو میدیایانە مانگانە لە هەزار دۆلار کەمتری نەبووە و ژمارەی کارمەندانی ئەو میدیایانە نزیکەی ٥٠٠ کەسبووە کە بودجەیان لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکێتییەوە بۆخەرجکراوە”. ئەوەشی خستەروو:” کارمەندانی ئەو دەزگا میدیانە بە پێی ویستی کەسی ئاڕاستەکراون بۆ لێدان لە بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و هەر کارمەندێکیش بەو ئاراستەیە کاری نەکردبێت ناویان زڕاندووە و تۆمەتیان داوەتەپاڵ”.

BMC

ھەواڵی زیاتر