بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی ئاشتبوونەوە؟

پاش ئەو گرژی و ناکۆکیانەی لەنێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی دروست بوون لەسەر چەند گۆڕانکارییەکی ئەمنی و سەربازی لە دژەتیرۆر و دەزگای زانیاری، هەروەها لە بابەتەکانی قاچاخچێتی و قۆرغکاری کە لاهور جەنگی و براکانی لە سليمانی تێوەگلاون.

شەوێ ڕابردوو 2021/7/15، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی کۆبوونەوە و میدیا یەکێتیش ڕایگەیاند، دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆک لە لاهور جەنگی سەندرانەوە و ناوبراو کوردستان جێدەهێڵێت.

لە بەرانبەر ئەمەدا هەر دوێنێ شەو بەشێک لە خەڵکی سلێمانی کە پێیان وایە “بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی کۆبوونەتەوە و ئاشتبوونەوەیان ڕاگەیاندووە، لە سەرچناری شاری سلێمانی ئاهەنگیان گێڕا”.

کلیک لەسەر ڤیدیۆ بکە و ئاهەنگەکە ببینە:

https://fb.watch/v/324iQ5uPD/

ھەواڵی زیاتر