به‌وه‌ هات و به‌وه‌ش رۆیشت !

کەسێک خەونی جێبەجێکردنی پڕۆژە وستراتیجی گەورەی ھەبێت کەسانی بچوک و بێ معریفەو روکەش لە بیرکردنەوە لە دەوری خۆی کۆناکاتەوە، ئه‌وه‌ش یه‌کێک بوو له‌ کێشه‌کانى لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى.

ئەوەی ئێستا له‌ ناو یه‌کێتیى روو دەدات سەرەتای کێشەیە، نەک کۆتای کێشە، ئەوەی روو دەدات گواستنەوەی قۆناغی پاکتاوکردنی نھێنییە بۆ قۆناغی ململانێی ئاشکرا.

یەکێتی دەکرا لە ھەڵبژاردنی ئایندەی کوردستان (٢٠-٢٥ ) کورسی بھێنابوایە، بەو ئەگەره‌ی جاری پێشو شێخ لاھور، سەرپەرشتی دەکرد ٢١ کورسی ھێنا، به‌ڵام له‌ دواى پاکتاوکردنه‌که‌، ئه‌گه‌ر دۆخەکه‌ روون نەکرێتەوە و وەک ئێستا بروات، یەکێتی (١٥-١٩) کورسی دەھێنێت بەو ئەگەره‌ی لە دوای ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٣، کە خراپترین دۆخی یەکێتی بوو ١٨ کورسی ھێنا، به‌ڵام لە ھەردوو ئەگەره‌که‌ ھاوکێشەکە لە پەرلەمان و حکومەت ھیچ ناگۆرێت.
له‌ هه‌ردوو حاڵه‌تى روودان و روونه‌دانى ئه‌و پاکتاوه‌، سلێمانی ھەر بە زۆنی یەکێتی دەمێنێتەوە، ئەوە ئەوکاتەش ھەر وا بوو کە گۆڕان زۆرینەی پارێزگاری سلێمانی بردەوە، دوای ٣١ ئابیش ھەر وابوو، دوای جیابونەوەی بەرھەمیش ھەر وا بو.

ئەو پاکتاوکردنه‌ برینی دروست کرد، وەک سەرەتای جه‌لالى و ومه‌لایى، ئاش و یەکێتی، یەکێتی و گۆڕان، بۆیە برینەکە جار جار ئازاری دەشکێت، بەڵام چارەسەر نابێت.

ئەوەی لاھور شێخ جه‌نگى، بۆ کوڕەکانی مام جەلالی کرد، نە باوکیان و نە دایکیان و نە برایم ئەحمەد بۆی نەکردون، ئەویش بە توڕەکردن و ئیھمال کردن و ھەرەشە کردن لە زۆرینەی کادیری یەکێتی و ئیھمال کردنیان، ئەوانیش بە سوپاسەوە چونە پشت کوڕەکانی مام جەلال؛ واتە ئەو سەرکەوتنەی بافڵ بەھۆی ئاقلی و ووردی خۆیەوە نەبوو، بەڵکو بەھۆی غرورو نەزانی لاھور بو.

لاھورشێخ جه‌نگى، خاڵی بەھێزی بونی دۆسییەی نھێنی بەرپرسان بوو، ھەر ئەوخاڵەش بووە خاڵی لاوازی خۆی و بافڵ، سودی لێ وەرگرت؛ واته‌ به‌وه‌ هات و به‌وه‌ش رۆیشت.
لاھورشێخ جه‌نگى، ئیدارەی یەکێتیی دەدا لە پێناو بەھێزی خۆی، بۆیەش ئێستا دەڵێن ھێزی یەکێتی واتە لاھور، ئەوەش چەندە بەھێزی لاھور دەسەلمێنێ ئەوەندەش فەشەلی ناوبراو دەسەلمێنێ لە بە دامەزراوەنه‌کردن و دیسپلین نەکردنی حیزب و دیکتاتۆری خۆی.
ئەوانەی لەگەڵ لاھور شێخ جەنگی بون و ئێستا پێیان دەڵێن، بێ مەوقیف ئەوا بەشێکی ئەو قسە راستە، بەڵام حەقیقەتەکە ئەوەیە ئەوانە لە ترسەوە بە شوێن لاھور بوون، نەک بە باوەڕەوە.
کوڕەکانی مام جەلال، بە بێ وەفاو بێ سەلیقە لە سیاسەت کردندا ناسراون، بۆیە گەر ئێستا ھەست بە سەرکەوتن بکەن بەھۆی پشتیوانی زۆرینەی قیادەی یەکێتی، ئەوا لە ئایندەدا ئەوانە قەرزی خۆیان لە ماڵی مام جەلا دەوێتەوە، کە ئەمەش دوورە لە سەلیقە و وەفایان.

خالد عوسمان

ھەواڵی زیاتر