چەند رۆژێکە بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی کە ئێستا خۆی بە سەرۆکی حیزبەکە ناساندووە، ھەموو دەسەڵاتەکانی لە لاھور شێخ جەنگی سەندۆتەوە، سەرەڕای نیشاندانی ھێز و ھەژموونێکی زۆری لاھور جەنگی لەنێۆ حیزبدا، بەڵام نە ھیچی پێکراوە و نە کەسیش پشتی دەگرێ.
بەپێ زانیاریەکانی باڵکێش، لاھور جەنگی بازرگانێکی زۆر گەورەی مادەی ھۆشبەر بووە، تەنانەت چەند ئۆتۆمبێلێک ماددەی ھۆشبەری داخیلی ھەولێر کردووە و دەستی بەسەردا گیراوە. ھەروەھا چەندین کاری قاچاخی تریش لە مەرزەکان.
ئەم کارە نایاساییانە وایانکردووە کە لاھور لە ڕووی یاساییەوە تۆمەتی گەورەی لەسەربێت، بۆیە ھیچ لایەنێک ناتوانێت پشتگیری بکات.
لەدوایین ھەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی دژی ھەژموونی لاھوری ئامۆزای، داخستنی ھەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندنبوو کە سەر بە ئەون. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، بافڵ تاڵەبانی بڕیاریداوە کە میدیای پەکەکەش دابخات.