یەکێک لە سەرچاوە گرینگەکانی دارایی هاوسەرۆکی یەکێتی وشک کرا


مانگانه‌ به‌ نزیکه‌یى 7 ملیار دینار خه‌رجى و موچه‌ى ده‌زگاى زانیارى یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان بووه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ش مانگانه‌ له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.

مانگانه‌ ده‌زگاى زانیارى سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ( یه‌کێتیى) چه‌ند جۆره‌ پاره‌یه‌کى بۆ خه‌رجى و موچه‌ى کارمه‌نده‌کانى له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان ورگرتووه‌، به‌جۆرێک ئه‌و ده‌زگایه‌ هه‌موو مانگێک بڕى یه‌ک ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دینارى بۆ خه‌رجى ئه‌و ده‌زگایه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم وه‌رگرتوه‌، بڕى 166 ملیۆن دینار له‌گه‌ڵ موچه‌دا بۆ هاوکارى به‌و ده‌زگایه‌ دراوه‌ که‌ ساڵانه‌ کۆیى گشتیى دوو ملیار دینار بوه‌.

هه‌موو مانگێک بڕى چوار ملیار و چوار سه‌د ملیۆن دینار موچه‌ى مانگانه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه‌وه‌ دراوه‌ به‌ به‌شێک له‌ کارمه‌ندانى ئه‌و ده‌زگایه‌، جگه‌ له‌ وه‌رگرتنى بڕى 170 ملیۆن دینار بۆ موچه‌ى مانگانه‌ى 356 که‌سى رێکخراوه‌کان له‌ وه‌زاره‌تى دارایى ( خه‌زێنه‌ى دوو).

مانگانه‌ 2 هه‌زار 670 که‌س له‌سه‌ر میلاکى بنه‌ڕه‌تى ده‌زگاى زانیارى له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمه‌وه‌ موچه‌یان بۆ دابینیکراوه‌، 356 که‌سیش له‌ میلاکى رێکخراوه‌کانى سه‌ر به‌ ده‌زگاى زانیارى، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌ موچه‌یان بۆ دابینکراوه‌.
له‌باره‌ى وه‌رگرتنى هاوکارى دارایى له‌ وڵاتان و رێکخراوه‌ جیهانییه‌کان ، 600 که‌س به‌ نزیکه‌یى میلاکى گرێبه‌ستى ده‌زگاى زانیارى بوون له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکییه‌کان مانگانه‌ پاره‌یان بۆ خه‌رج کراوه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش مانگانه‌ له‌ لایه‌ن سێ که‌س به‌ ناوه‌کانى ( ر.ع) و (س. ک) (س. م ) وه‌رگیراوه‌.
هه‌ر به‌پێى به‌ دوداوچونه‌کان، مانگانه‌ له‌ سه‌رچاوه‌کان و رێکخراوه‌ نافه‌رمییه‌کان ( 21 ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوچه‌که‌و جیهان) مانگانه‌ به‌ پێى کاره‌کانیان به‌شێوه‌ى هاوکارى پاره‌ وه‌رگیراوه‌.

دواى گرژییه‌کانى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى و دانانى سه‌رۆکى نوێى ده‌زگاى زانیارى پێداچوونه‌وه‌ به‌ مووچه‌ و خه‌رجى ئه‌و ده‌زگایه‌ ده‌کرێت، چونکه‌ به‌ پێى به‌دواداچوونه‌کانى ئه‌و حزبه‌، به‌شێکى ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ رابردوودا، بۆ مه‌به‌ستى شه‌خسى به‌کارهاتوون.

بوار نیوز

ھەواڵی زیاتر