عەتا سەراوی پەیامێکی لەبارەی دۆخی یەکێتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ھیوادارم سەرۆک بافڵ قازییەکی توڕە نەبێ و بڕیارەکانی لە بەرژەوەندی یەکێتی بێت.
دەقی پەیامەکە
ئەمڕۆ دوایی نیوەڕۆ لەدەباشان لە لەگەڵ سەرۆکم کاک بافڵ تاڵەبانی ئەم ھاوڕێ دێرینەی بەندە یەکێک لەخەسڵەتە جوانەکانی سادەیی و دڵپاکی کەبەداخەوە زۆر جار دڵپاکی یەکەیی زیانی بەخۆیی و یەکێتی ش گەیاندوە و بەندە ھیوادارم مام جەلال ئاسا ببێتە چەتری کۆکەرەوەیی ھەموان و لەبڕیاردان دا قازیی یەکی توڕە نەبێ و دادپەروەرو بەویژدان بێ و بڕیارەکانی لەبەرژەوەندیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێ و شکۆیی بڕیاری بەکۆمەڵ و ئەنجومەنی باڵاو ئەنجومەنی سەرکردایەتی بپارێزێت بەندەش وەک ڕابردو بەگوڕوتینێکی زیاتر ھاوکارو پشتیوانی ئەبین و بۆ ئەم قوربانە قوربانی بەخۆیی بدات چیتر یەکێتی نەبێتەقوربانی بەھیوایی ئەوەی ھەمو سەرکردایەتی پێکەوە خۆمان پابەندی بڕیارەکانی سەرکردایەتی بین
بنەمایی پاداشت و سزا بۆ ھەموان بێ نەک بانێک و دوھەوا
بۆئەم جەژنی قوربانەش حکومەتی ھەرێم بیری لایی گیرفانی بەتاڵی خەڵک بێ و ئێمە فشاری جدی بکەین کێشەی موچە کۆتایی بێ
لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستی زۆرم