ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەڕاپۆرتێکدا تیشکی خستووەتەسەر ململانێکانی چەند ڕۆژی ڕابردوی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتیو دەڵێت:”کوڕانی تاڵەبانی ململانێکەیان بردەوە”.
ڕۆژنامەکە لەژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا لەزاری سەرچاوەیەک کە ناوەکەی بڵاونەکردوەتەوە دەڵێت:”کوڕانی تاڵەبانی گەڕی ئەمجارەی ململانێکانیان بەسودی خۆیان کۆتایی پێهێنا، بەوپێیەی ئەوان میراتگری شەرعیی جەلال تاڵەبانین”.
هەر بەگوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیەی قسەی بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت کردوە، “ئێستا زۆرینەی ئەندامانی یەکێتی لەگەڵ ئاڕاستەکەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیدان”.
لەبارەی هەبونی پەیوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەکێشەکانی ئەمدواییەی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی، سەرچاوەکە وتویهتى:”پارتی دورو نزیک پەیوەندیی بەو ململانێیانەوە نییە”.