شەڕی نێوان ژنی هاوسەرۆکان هۆکارێکی گەورەبوونی کێشەکانی ناو یەکێتی

ڕۆژنامەنووسێک دەڵێ: هۆکاری زاتی و مەوزوعی زۆرن هەن کە هۆکاری تەقینەوەی کێشەکانی نێوان هەر دوو هاوسەرۆکانی یەکێتی بووە، بەڵام ئەوەی من تێبینم کرد یەکێک لە هۆکارە سەیرەکان دەرکەوتن و مونافەسەی ژنەکانیان بوون.
مەحمود یاسین کوردی نووسیویەتی: گەشە کاکە حەمە خێزانی لاهور شێخ جەنگی کە سەرپەرشتی رێکخراوی مرۆی مامی دەکرد لەگەڵ لاڤای کچی مەلا بەختیار کە هاوسەری بافڵ تاڵەبانییە سەرپەرشتی رێکخراوی ڤیمی دەکرد رکابەری و ناکۆکی زۆری لە سەر فەندە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان دروست کردبوو.
دەشڵێ: لە رووی میدیاییەوە حاڵەتێکی دەروونی ناۆخشی دروستکردبوو خەریک بوو هەر یەک لەمانە وەکو ژن شوێنی هێرۆخان بگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، جگە لە ناکۆکی ئەم دوو ژنە ناکۆکی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەو سەرەوە بوەستێ کە خۆی بە میراتگیری دادەی خوشکی (هێرۆخان) و خاوەنی سلێمانی دادەنێ. ململانێی ئەو دووجار قورس بوو جارێک وەکو کارگێڕی مەکتەبی سیاسی جاری دووەمیش وەکو ژنێک کە خۆی بە کچی کابرایەکی گەورە دەزانێ کە سلێمانی بە هی خۆیان دەزانن.

لەبارەی خێزانەکەی قوباد تاڵەبانیشەوە دەڵێ” هەرچی شێری كراهام ژنی قوباد تاڵەبانییە بە حوکمی ئەوەی کوردییەکەی باش نییە و کارەکانی زیاتر لە هەولێر بوو وەکو سەرۆکی رێکخراوەی خێرخوازی (SEED) بۆیە لە کێشەی ژنەکان دوور بوو”.
لە کۆتاییدا نووسیویەتی”دەرکەوتنی دواین جاری گەشە کاکە حەمە لە کردنەوەی چایخانەی شەعبیش کە رەمزێکی دیاری سلێمانییە گڕی لە هەموویان بەردا و زیاتر دۆخەکەی ئاڵۆزتر کرد”.

ھەواڵی زیاتر