مەلا بەختیار ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان خۆی و سەرۆک بارزانی ئاشکرا دەکات

مەلا بەختیار ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان خۆی و سەرۆک بارزانی ئاشکرا دەکات و دەڵێ:” لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی کۆبوینەوە و لە کۆبونەوەکەدا باسی روونەدانی شەڕ لەگەڵ pkk کراوە.

دەقی بەیاننامەکەی مەلا بەختیار

نزمی ئاکاری رۆژنامەگەری و درۆ هەڵبەستن

لە یەک دوو سایت و پەیجدا، درۆیەکی شاخدار بڵاوکراوەتەوە، گوایە، (بەندە_ مەلا بەختیار) لە دیداری بەرێز مەسعود بارزانی دا، بۆ دروستکردنی کێشە لە ناو یەکێتیدا، رێك کەوتووم.

پێم خۆشبوو بە ناوی راشکاوی خۆمەوە، ئەم درۆیەش بە درۆ بخەمەوە. هەرگیز قسەی وا لە دیدارماندا، نەهاتۆتە ئاراوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە، قسەمان لەسەر رونەدانی شەر لەگەڵ  (p.k.k)   چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کردووە. بە چارەسەرکردنی گرفتەکان لەگەڵ بەڕێز لاهور شێخ جەنگیش. هەروەها، جەخت کراوەتەوە کە پێویستە کۆنگرەیەکی کوردستانی لە هەرێمدا سازبدرێ، بۆ ئەوەی هەموو لایەك، پێکەوە، لایەنەکانی دەسەڵات و بەرهەڵستکار و پسپۆر و رێکخراوە مەدەنیەکان، رێگە چارەسەری دۆخەکە بدۆزنەوە.

بەڕاستی مایەی قێزە، سایت و پەیجی رستکراوی بەستە دۆلار، ئەم درۆیانە هەڵدەبەستن.

ھەواڵی زیاتر