دۆسیەی ژەھرخواردکرنی بافڵ تاڵەبانی ئاشکراکرا

بومه‌له‌رزه‌كه‌ى قه‌ڵاچواڵان، دۆسییه‌كى ئاڵۆزه‌ و ده‌یان نهێنى و لێكه‌وته‌ى جیاوازى هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات پێشهاتى نوێ بێته‌ پێشه‌وه‌ و هاوكێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌یر بگۆڕدرێت.

یه‌كێك له‌ دۆسییه‌ ئاڵۆز و هه‌ستیاره‌كان دۆسیه‌ى ژه‌هر خواردنى باڤڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتییه‌، له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ ( محمد ته‌حسین، لێپرسراوى ده‌زگاى زانیارى و رەنج شێخ عەلی، راوێژكار له‌ ده‌زگاى زانیاری) كاره‌كه‌ش له‌ رێگه‌ى پاسه‌وانێكى تایبه‌تى باڤڵ تاڵه‌بانییه‌وه‌ كراوه‌.

چیرۆكى ژه‌هرخواردنه‌كه‌ى باڤڵ تاڵه‌بانى، دواى ئاماده‌كردنى شه‌ربه‌ت دێت له‌ لایه‌ن ئه‌و پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌ى خۆى. دواى ئه‌وه‌ى باڤڵ تاڵه‌بانى، بڕێكى كه‌م له‌و شه‌ربه‌ته‌ ده‌خوات، به‌ چه‌ند كاتژمێرێك دواتر تووشى رشانه‌وه‌یه‌كى سووك ده‌بێت و سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ ده‌كات و پزیشه‌كان پێیده‌ڵین، تووشى ژه‌هراوى بوون بوویت و پرسیارى ئه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن له‌ ماوه‌ى ئه‌و رۆژه‌دا چى خواردۆته‌وه‌.
دواى بیركردنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ناوبراوه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ له‌و رۆژه‌دا ناوبراو یه‌كێك له‌ خواردنه‌وه‌كانى شه‌ربه‌ت بوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ سه‌رداوێكى گرینگ بۆ ئاشكرابوونى ژه‌هراوى بوونه‌كه‌ى. دواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى راپۆرته‌كانى پزیشكان راسته‌وخۆ قوباد تاڵه‌بانى، له‌و كاره‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ستده‌كرێت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و دواى چه‌ندین رۆژ ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجام .

جگه‌ له‌ پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ى ناوبراو، دواى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى 8ى ته‌ممووز، هه‌ریه‌ك له‌ ( محمد ته‌حسین و ره‌نج شێخ على )، به‌ به‌ ڤیدیۆ دانیان به‌وه‌ داناوه‌، كه‌ ئه‌و كاره‌ له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و باسیان له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و جۆره‌ ژه‌هره‌ى له‌ پڕۆسه‌كه‌دا به‌كارهاتوه‌ له‌ وڵاتى ئیسرائیله‌وه هێناویانه‌.

تاوه‌كو ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت لێپرسراوه‌كه‌ى ده‌زگاى زانیارى و راوێژكاره‌كه‌، له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا ده‌ست به‌سه‌ركراون، باڤڵ تاڵه‌بانى دوو رێگاى له‌به‌رده‌م ئه‌و دوو كه‌سه‌دا هێشتۆته‌وه‌، یه‌كه‌میان؛ دادگایكردنیان له‌ دادگاى حزب دووه‌میان؛ رۆیشتنیانه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
باڤڵ تاڵه‌بانى، له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و دۆسییه‌دا، دۆسییه‌ى ژه‌هرخواردنى دایكیشى هه‌ڵداته‌وه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ى چوار ساڵى رابردو، به‌ وته‌ى باڤڵ تاڵه‌بانى بۆ چه‌ند كه‌سێك، بۆته‌ هۆكارى نه‌خۆش كه‌وتنى دایكى.

به‌ وته‌ى سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان، باڤڵ تاڵه‌بانى وتوویه‌تى، ئه‌گه‌ر له‌ حه‌قى خۆشى خۆش بێت له‌ حه‌قى هێرۆخانى دایكى خۆش نابێت. به‌ وته‌ى ناوبراو، چونكه‌ ئه‌ویش به‌ هه‌مان شێوه‌ى خۆى چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دواى ژه‌هر خواردنكردنى سێ رۆژ دواتر گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، دواتر به‌شێوه‌یه‌كى له‌ ناكاو تووشى نه‌خۆشى له‌ بیرچوونه‌وه‌ بووه‌ و له‌ ماڵه‌وه‌ كه‌وت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، له‌ میانه‌ى هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ده‌زگاى زانیارى له‌ لایه‌ن باڤڵ تاڵه‌بانى، ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر سه‌دان دۆسیيه‌ى كادیر و سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتیى، ناوبراویش به‌ڵێنیداوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و دۆسیانه‌ بسوتێنێت، چونكه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكى دۆسییه‌كاندا كه‌س پارێزراو نه‌بوه‌، به‌ وته‌ى خۆى ئه‌و ده‌زگایه‌ بۆ مه‌به‌ستى شه‌خسى به‌كارهاتوه‌.

بوار، زانیارى ورد و زیاترى لایه، ئه‌و زانیاریانه‌ش له‌ لایه‌ن ده‌یان سه‌رچاوه‌ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌.

بوار نیوز

ھەواڵی زیاتر