کێشە کەوتە ناو یەکێتی؛ لاھور و بافڵ ھێزیان دژی یەک جوڵاند


بەهۆكاری گۆڕانكاریكردن لە چەند پۆستێكی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر لە لایەن ( باڤڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی) ناكۆكییەكانی هەریەك لە لاهور شیخ جەنگی و باڤڵ تاڵەبانی توندبۆتەوە، تا ڕادەی بەكارهێنانی هێز.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ، پێنجشەممە، ٨ی تەمموزی ٢٠٢١، هەریەك لە باڤڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی فەرمانیان دەركرد، بە گۆڕینی چەند بەرپرسێكی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر، لە نێویشیان لێپرسراوی دەزگای زانیاری، بەڵام ئەو هەوڵە ناڕەزایی توندی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لێكەوتۆتەوە و هەردوولاش هێزیان بەرامبەر یەكتر جولاندوە.
بە پێی زانیارییەكانی بوار، ئەو پێكدادانەی ئەمڕۆی نێوان هاوسەرۆكان، لە دوای چوونی ئەمڕۆی باڤڵ تاڵەبانی بووە بۆ قەڵاچوالان بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری گۆڕانكارییەكان.
بە پێی زانیارییەكان، هەوڵەكانی نێوەندگیری لە نێوان هەردوولا بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە دەستیپێكردوە.

بوار نیوز

ھەواڵی زیاتر