نیوزلاند گەرمترین مانگی حوزەیرانی تۆمار کرد لە ماوی 30 ساڵی ڕابردوو

گریگۆر ماکارا، زانای کەشوھەوا بۆ لێکۆڵینەوەی ئاو و چینی ئاتمۆسفێر ڕایگەیاند، ھۆکارەکانی بەرزبونەوەی پلەی گەرما لەم ساڵدا بریتین لە ھاتنی بای زیاتر لە ناوەڕاستی باکورەوە کە پێشتر با لە بەستەڵەکی باشوروە دەھاتن و بەوجۆرە گەرم نەبوو.

نیوزلاند بە گەرمترین مانگی حوزەیراندا تێپەڕ دەبێت لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوو دا، بە ڕێژەی 10.6 پلەی سیلیزی (51 فەھرانھایت) پلەی گەرما بەرزبۆتەوە، ئەم ڕێژەیە بڕی 2 پلەی سیلیزی لە تۆماری 30 ساڵی پێشوو زیاترە و بڕی 0.3 لە تۆماری پێش خۆی زیاتر کە لە ساڵی 2003 و 2004 تۆمار کرابون بە ڕێژەی 10.3 پلەی سیلیزی.

ماکارا وتی: “لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا بە ڕێژەی یەک پلە، نیوزلاند پلەی گەرما تێیدا زیادی کردوە، ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بێت وەرزی زستان دوا دەکەوێت و ماوەی کورت دەبێت”.

ھەواڵی زیاتر