بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، توانیویانە بازرگانێکی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکەن و دەستبەسەر بڕی ١٠٦٫٧٥ کگم ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیندا دەگرن .
هێزەکان ئاسایشی سلێمانی بە سەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم کوردستان، توانیان لەڕۆژی ٢٠٢١/٦/١٤ دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و بەفەرمانی دادوەر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێگڕیکردن لە بڵاوبوونەوەی هەرجۆرە مەوادێکی هۆشبەر، کە زیان بە ئابووری هەرێم دەگەیەنێت و کاریگەری نەرێنی لە سەر کۆمەڵگە و تاکی کورد دروستدەکات، توانیان لەکۆگایەکی یەکێک لە نوسینگەکانی هەواڵەکردنی پۆست لەناوشاری سلێمانێدا، تۆمەتبارێک بەناوی ( ٲ ع ع ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٩ کەرکووک دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( ١٠٦٫٧٥ ) کگم ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( هیرۆین ) .
ئاسایشی سلێمانی دەڵێ:” بە نیازبوون ماددە هۆشبەرەکە بەپێچراوەیی و بەشاراوە لەناو کەلوپەلی پۆستدا ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی بکەن ، تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( ٢٥ ) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراوەو دەستبەسەر بڕە تلیاکەکەدا گیراوەو ، لێکۆڵینەوە له کەیسەکه بەردەوامە” .