بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی و كاروبارى ئايينى چەمچەماڵ راگەیێندراوێکی لەبارەی گوتارخوێندنەوەی پەرلەمانتارێک لە مزگەوتی یەکێک لە گوندەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو پەرلەمانتارە بەبێ رەچاوکردنی یاساو رێنماییەکانی وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايینی ھەڵدەستێت بە وتار خوێندنەوە بۆ دانيشتووانى گوندەكە.
راگەیەنراوێک لە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی و كاروبارى ئايينى چەمچەماڵەوە
رۆژی ھەینی رابردوو رێکەوتی(٢/٧/٢٠٢١) لەگوندی جەلەمۆرت بناری چیایی خاڵخاڵان کە نزيكەى دە ماڵێك نیشتەجێی ئەو گوندەن
لەکاتێکدا بەھۆی کەمی ژمارەی دانیشتوان وتاری ھەینی تێدا پێشكەش ناكرێت و ھيچ وتاربێژێكيش بە فەرمى لە لايەن ئێمەوە بۆ ئەم گوندە دانەنراوە، كە چى کەسێک کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە بەناوی” ابوبکر ھەڵەدنی” کە بە مێوانی گوندەکە بووە بەبێ رەچاوکردنی یاساو رێنمایەکانی وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايینی ھەڵدەستێت بە وتار خوێندنەوە بۆ دانيشتوانى گوندەكە، بۆیە لێرەوە رایدەگەێنین کە دامەزراوەی پەرلەمان بەرزترین ناوەندی دانان و دەرکردن یاسایە، کەچی پەرلەمانتارێک سەرپێچی ئاشکرای یاساو رێنمایەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی دەکات، لەسۆنگەی ھەست کردن بەبەرپرسیارەتی داوا لەبەڕێزان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کەرێگا لەم جۆرە کارانە بگرن و نەھێڵن چیتر ئەم جۆرە سەرپێچیانە دووبارە ببنەوە
لەگەڵ رێزدا
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف وكاروبارى ئاينى
چەمچەماڵ
٤/٧/٢٠٢١