بەگوێرەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی تورکیا، شەپۆلێکی باران و هەورەبرووسکە پارێزگاکانی ئه‌رزه‌ڕۆم، قا‌رس، ئاگری، ئیدیر و ئه‌رده‌خانی باکووری کوردستان دەگرێتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بارانی بەلێزمە لە سێوازی باکووری کوردستان باری، پێشبینی دەکرێت تاوەکو نیوەشەو بەردەوام بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی رایگه‌یاند، ئاسمانی ئەو 5 پارێزگایە به گشتیی نیمچه‌هه‌ور و ماوه ماوه‌ش تەواو هه‌ور ده‌بێت و له دوای نیوه‌ڕۆشه‌وه له ئاگری، ئه‌رزه‌ڕۆم و ده‌وروبه‌ری قا‌رس، ئیدر، ئه‌رده‌خان بارانی به‌خوڕ ده‌بارێت.
سەبارەت بە پلەکانی گەرماش، کەشناسی دەڵێت: “پله‌ی گه‌رما ئاسایی ده‌بن و شنه‌بایه‌ك له باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵده‌كات و بۆ رەشەبا دەگۆڕدرێت”.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره‌بن: ئه‌رزنجان 37، ئیدیر 36، ئاگری 34، ئه‌رزه‌ڕۆم 33، قا‌رس 31 و ئه‌رده‌خانیش 30 پله.
ئەمە لەکاتێکدایە نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا به‌مجۆره بوون: قا‌رس و ئه‌رده‌خان 10، ئه‌رزه‌ڕۆم و ئاگری 13، ئیدر و ئه‌رزنجانیش 19 پله.
بەگشتی ئەمساڵ لە باکووری کورستان و تورکیا رێژەی بارانبارین کەمبووە و وشکەساڵی تەنگی بە بەشێک لە جووتیاران هەڵچنیوە. بەڵام لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستان لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانەوە بارانی بەلێزمە و تەرزە دەبارێت.
رووداو