لە سنووری هەولێر تەرمی شۆفێرێک لە نێو تەنکەرێکی بەتاڵ دۆزرایەوە.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژى بەڕێوەبەرایەتی به‌رگریی شارستانیى هه‌ولێر ڕایگەیاند: “شه‌وى ڕابردوو ئاگاداركراینه‌وه له بوونی ته‌رمێك له‌نێو تەنكهرێكى سوته‌مه‌نى له‌سه‌ر ڕێگاى شه‌مامك لە سنووری هەولێر”.
گوتیشى: “له‌لایەن تیمه‌كانى ڕزگاركردنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه ته‌رمه‌كه له‌ناو ته‌نكه‌ره‌كه هێندرایه ده‌ره‌وه كه به‌پێى ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كان شۆفێره‌كه ڕۆژێك پێشووتر چووه‌ته ناو تهنکهرهكهوە و به‌هۆى گازى ناویه‌وه خنكاوه ، تەنکەرەکە هی بەنزین بووە بەڵام بەتاڵ بووە”.
وتیشی: شۆفێره‌كه خه‌ڵكى قەزای سه‌یدسادق بووە.