دیندار زێباری: دادگاکانی هەرێمی کوردستان سەربەخۆن

نووسینگەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان، لەبارەی كەیسی گیراوانی بادینانەوە، وەڵامی ناڕەزایەتی كونسوڵگەریی ‌و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی دەداتەوە.

دەقی وەڵامنامەكە:

لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ دا دادگای تاوانی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج تۆمەتباردا سەپاند. دوای ئەوەی پەڕاوی دادگا رەوانە كرا بۆ تێهەڵچوونەوە، دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیارەكەی دادگای تاوانی لە ٦ ی ئایاردا پەسەند كرد. لە ٢٧ ی حوزەیراندا، دوای بڕینی گشت فلتەری دامەزراوە یاساییەكان، بڕیارەكە پەسەندكرا.

حوكمەتی هەرێمی كوردستان ئەو بەهایانەی گرتۆتەوە باوەش كە پێویستن بۆ بەرجەستەكردنی وڵاتی دامەزراوەیی، كۆمەڵگەیەكی مەدەنی هاوچەرخ، و پشت دەبەستێت بە ستراتیژی پتەو بۆ داڕشتنی یاساو ڕێسا بەشێوەیەك كە لە بەرژەوەندی ئازادییە تاكەكەسییەكان بێت.
دادگاكان سەربەخۆن‌و حوكمەتیش دەست لە پرۆسە یاساییەكان وەرنادات. داوا لە قەوارە بیانی‌و ناوخۆیبەكان دەكەین ڕێز لە بڕیارەكانی دادگا بگرن.
هاوكات، دەستبەسەركردن‌و دەستگیركردن تەنیا بە بڕیاری دادگا جێبەجێدەكرێن.

دادگای تاوانەكان دۆسیەی ئەم پێنج كەسەی گواستەوە بۆ دادگای پێداچوونەوە، دادگایەكەش لە دوو قۆناغی یاساییدا بڕیاری دادگای تاوانەكانی هەولێری پەسەندكرد.
حكومەتی هەرێمی كوردستان میدیای ئازاد بە كۆڵەگەیەكی گرنگی حوكمڕانی‌و توخمێكی بنەڕەتی دیموكراسی دەزانێت. ئێمە شانازی دەكەین كە كوردستان میدیای ئازادو بێ بەندوباوی هەیە، و نموونەی بەرجەستەكردنی بەهاكانی ئازادی ڕادەربڕین‌و ئازادی ڕاگەیاندنە لە ناوچەكەو هەمیشە پێویستی هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخەكە.

حوكمەتی هەرێم داوای لە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عێراق (یۆنامی)و نوسینگەی تایبەتی كۆمیسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ كردووە تا هاوكار بن لە بەرەوپێشبردنی سیستەمی یاسایی. هاوكات، ئێستا هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی بیانی هەیە بۆ راهێنان بە دادوەران.
هەروەها، حوكمەتی هەرێم ڕێككەوتنی لەگەڵ كۆمیتەی خاچی سوور هەیە، و بەگوێرەی رێككەوتنەكە لایەنی ناوبراو بۆی هەیە بێ مۆڵەت سەردانی تەواوی زیندانی‌و سەنتەری چاكسازییەكان بكا لە هەرێم. یۆنامییش بەم دواییانە مۆڵەت سەردانی پێدراوە. لەژێر رۆشنایی ئەم رێككەوتنە، یۆنامی ١٤ سەردانی ئەنجامداوەو چاوپێكەوتنی لەگەڵ ٦٠ زیندانی ئەنجامداوە.
لە هەمان كاتدا، وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بانگێشتكراون بۆ بەرەوپێشبردنی چاكسازیی یاسایی‌و دادوەرییەكان لە هەرێم. هەروەها، دامودەزگاكان سەبارەت بە پرسی ئازادییەكان لەگەڵ ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی‌و سەندیكای رۆژنامەنوسان لە گفتوگۆدان.

حكومەتی هەرێمی كوردستان تەواو پابەندە بە حوكمی یاساو بە پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانەو بێلایەن، و ئازادی راگەیاندن كاری لەپێشینەیەتی. حكومەت لەگەڵ هاوتا نێودەوڵەتییەكان كاردەكات بۆ دڵنیابوون لەوەی كە كوردستان بەتەواوی پابەندە بە پێوەرە نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤ، بە تایبەتی لە بواری ئازادی میدیادا.

ھەواڵی زیاتر