فەرمانگەی میدیا و زانیاری: هەواڵی رۆژنامەی کەیهان راست نیە و بێ بنەمایە
رۆژی سێشەممە رێککەوتى ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، رۆژنامەی “کەیهان”ـی ئێرانی، هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە کە گوایا لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون.
ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە رەتدەکەینەوە، و رایدەگەیێنینەوە کە ئەم هەواڵە راست نیە و هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نیە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە هەواڵانە، دروستکردنی ڕق و ناکۆکییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان.
داوا لە دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەین ڕێگە لە بڵاوکردنەوەى ئەم جۆرە چەواشەکارییانە بگرن کە خزمەت بە پەیوەندییەکانی هەردوو لا ناکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
چوارشەممە ٣٠ی حوزایرانی ٢٠٢١