تۆڕی میدیایی باڵکێش ناوی ئەو پەرلەمانتارانە ئاشکرا دەکات کە بە شێوەیەکی نایاسایی و وەکو بەرتیل پارە و مووچە و شوقە لە کۆمپانیای قەیوانی یەکێتی وەردەگرن.
ئارام ئەحمەد، لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک نووسیویەتی: لەدانیشتنی دوێنێی پەرلەماندا هەمومان عەلی حەمەساڵح مان بینی چۆن تەنگەنەفس بوبو، بەسەرۆکی پەرلەمانی ئەوت بڕیاری ڕێگەگرتن لە پەرلەمانتاران بۆ سەردانیکردنی کۆمپانیاو پڕۆژەکان بڕیارێکە دژی پەیڕەوی ناوخۆیە و پەرلەمانتار مافی خۆیەتی سەردانی کۆمپانیاکان بکات، جا لەهەموی خۆشتر داوای ئەکرد لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاکان ڕوبەڕو بکرێنەوە، توخوا ئەوە قسەی پەرلەمانتارو ئیشی پەرلەمانە، ئەوە گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئیفلاسی و تێوەگلانی عەلی و چەند پەرلەمانتارێکی تر لەسەرانە وەرگرتن لە کۆمپانیاکان، هەرچەندە عەلی لەخولی پێشوەوە ئەوە ئیشێتی و هەمو مانگێک پێنج ملیۆن دینار لەقەیوان وەرئەگرێت دواتر بەوردی یەمە سەری، ئێستا کاتی ئەوەیە ناوی پەرلەمانتارەکان ئاشکرا بکەین:
١- مەلا هەورامانی کۆمەڵی دادگەری
٢-دیاری ئەنوەری کۆنە نەوەی نوێ
٣-هاوڕێ مەلاستاری یەکێتی
٤-دابان محەمەدی گۆڕانخواز
٥- عەلی حەماساڵحی گۆڕانخواز
ئەمانە هەمویان تۆمەتبارن بەتێوەگلان لەدۆسیەی کۆمپانیاکان.
کاتی خۆی دیوانی چاودێری دارایی دۆسیەیەکی گەندەڵی لەسەر کۆمپانیای قەیوان کردبوەوە، قەیوان بە ڕاپۆرتێک جوابی دایەوە، ئەم مەلا هەورامانە ئیماندارە چو ڕاپۆرتەکەی کرد بەناوی خۆیەوەو بوو بە مەحامی قەیوان و جوابەکەشی ناردەوە بۆدیوانی چاودێری دارایی و پەرلەمان و حکومەت، لێرەدا عەلی حەمەساڵح ڕۆڵی دیاری هەبوو لە داخستنی دۆسیەکەی سەر قەیوان و لەگەڵ سۆران عومەرو مەلاهەورامان پێکەوە توانیویانە دیوانی چاودێری دارایی دەمکوت بکەن.
بێستون فایەق پەرلەمانتاری خولی پێشو دوێنێ وتارێکی نوسیبو باسی ئەوەی کردبو کەلەخولی پێشوشدا کۆمەڵێک پەرلەمانتار بەرتیل و شتی گرانبەهایان لە خاوەن کۆمپانیاکان وەرگرتوە، کە مەبەستی بەدیاریکراوی لە عەلی حەمەساڵح و سۆران عومەرە، بەپێی زانیارییە وردەکانی لای من جەماعەتی کۆمپانیای قەیوان خۆیان لای بێستون فایەق باسیان کردووە کە مانگانە پارە ئەدەن بە عەلی حەمەساڵح و سۆران عومەر، بەو ناونیشانەی یوسف محەمەد کە ئەوکات سەرۆکی پەرلەمان بو داوای لە بێستون کردبو کە لای کەس باسی نەکات کە عەلی و سۆران پارە لەقەیوان وەرئەگرن.
هاوڕێ مەلاستارو سەرکۆ تۆمەتبارن بەداواکردنی پارەلەچەند وەبەرهێنەرێک، محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەشەخسی چوە لای سەرۆکایەتی پەرلەمان و سکاڵای لەسەر هاوڕێ وسەرکۆ و مەلا هەورامانیش تۆمارکردووەو، تەوای مەلەفەکەی تەسلیم بەسەرۆکایەتی پەرلەمان کردووەو وەبەرهێنەرەکانیش چونەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان و وتویانە ئەوەی ئەمانە پێمان ئەکەن لەداواکردنی پارەو تەحەروشکردن هیچ جەردەو ڕێگرێک نەیتوانیوە بیکات.
دیاری ئەنوەری کۆنە نەوەی نوێ چوەتە سەر پڕۆژەیەکی نەوزادی نوری بەگ وداوای پارەی کردووە لێیان.
هەرچی کاک دابانی گۆڕانخوازە، ئەوەی ماوەیەک خوی یابوە کاسبییەکەی عەلی حەمەساڵح و گەندەڵی بۆ ئاشکرا ئەکردین، ئەم برادەرە کاتی خۆی وتارێکی لەسەر کۆمپانیای بەڕێزی مەلایاسین نوسی و تۆمەتباری کرد بەگەندەڵی، مەلایاسین سکاڵای لەسەر دابان و عەلی تۆمارکرد و بەتۆمەتی ناوزڕاندن داوای قەرەبوی ٣٠٠ ملیۆن دیناری لێکردن، ئێستا دادگا لەقازانجی مەلایاسین دۆسیەکە یەکلاکردووەتەوەو ئەبێت دابان و عەلی ٣٠٠ ملیۆن دینار بدەن بەمەلایاسین.
دابان چوە بۆ لای مەلایاسین بۆ سوڵح و کڕوزاوەتەوەو وتویەتی ناتوانم ئەو پارەیە بدەم و تازە یەکەی نیشتەجێبونم کڕیوەو قەرزارم و کەس هیچمان نایاتێ و معاشەکەش بەشمان ناکات، بەکورتی بەنیازن سوڵحی لەگەڵ بکەن، ئەمان ئەو مەوزعە داخەن و مەلایاسینیش دۆسیەکە داخات و شتێک پارەش بدات بە دابان و عەلی لەبەرامبەر ئەوەی لەداهاتودا لەبەری دوژمنایەتی وەک قەیوان بەرگری لێبکەن.
جا با ئەوەشم بیرنەچێت، لەوەتەی ئەو ژنە بووە بەسەرۆکی پەرلەمان من دوو قسەی ڕێکوپێکم لێ نەبینیوە، هەق ئەبێت بوترێت دوێنێ لێمبینی کاتێک جوابی عەلی حەمەساڵحی دایەوەو وتی،” بێزەحمەت بۆ کە پێتان ئەڵێن بچن بۆلای وەزیرەکان ناچن ئەڵێن باخۆیان بێن بۆ پەرلەمان، بەڵام خۆتان بەپێی خۆتان و بەبێئەوەی پێتان بڵێن ئەچن بۆلای وەەرهێنەرو کۆمپانیاکان” بابەتەکە ڕونە پێویست بەقسەی زیاتر ناکات.
زانیاریشم هەیە کە سەرۆکی پەرلەمان فشاری زۆری لەسەرە بۆ ئەوەی ئەم مەوزوعە داخات و کۆتای پێبهێنێت.
ئیتر باوەڕ بەکەس مەکەن، شەرت نییە ئەوەی قسەی لەسەر گەندەڵی کردو دژی وەستا لەڕوناکیدا، هەمان پیاوبێت لەپشتی پەردەو تاریکیدا.
عەلی حەمەساڵح ماوەیەک لەمەوپێش بەردەوام باسی قاچاخچێتی دوگ و جگەرەو هێلکەو ئەو شتانەی ئەکرد، ڕەشوڕوتیش بۆیان ئەنوسی دەستخۆش، لەحەقیقەتیشدا کێشەی عەلی ئەمە نەبو بەڵکو شوێنێکی تری ئەیەشا، شێخ ئەحمەدی نۆکانی خزمی کە بەدزە گەورەکە ناسراوە لەلایەن باڤێڵەوە دەستبەسەر کرابو، کاکە عەلیش دژی باڤێڵ ئەو قسانەی ئەنوسی چونکە تیجارەتەکە هی ئەوە، کاتێک شێخ ئەحمەدی نۆکان بەربو و چوەوە سەرئیشی خۆی عەلی حمە ساڵحیش وازی لەمەوزوعی دوگ و جگەرەو هێلکە هێنا، ئێستا خەریکی پڕۆژەو عەرزەو شیش و چیمەنتۆیە.
ئارام ئەحمەد
30266/2021