٤٢ کۆچبەر لەلایەن هێزی سەرسنوری یۆنانەوە نێردرانەوە تورکیا

بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، یۆنان لە دوایین کاریدا بۆ دەرکردنی کۆچبەران، ٤٢ کۆچبەری ناردووەتەوە سنوری تورکیا کە هەندێکیان عێراقین و بە درێژایی ڕێگاکە توندوتیژی بەرامبەر کردوون.

لە ئێستادا ٤٢ کۆچبەرەکە لە ئەدرنە ڕاگیراون و وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند کە ١٢ لەو کۆچبەرانە لەلایەن پاسەوانانی یۆنانەوە بە ڕووتی پشکنراون و دواتر بە تێهەڵدان لە سنوری تورکیادا بەجێیان هێشتوون.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ووتەی کۆچبەرەکانی وەرگرتووە و ڕایانگەیاندووە کە یۆنان هیچ نان و ئاوێکی پێ نەداون و جگە لە توندوتیژی جەستەیی، بە زۆرەملێ بەرەو تورکیا ڕەوانەیان کردوون.

تا ئێستا تورکیا نزیکەی ٤ ملیۆن پەنابەری سوری ڕاگرتووە کە یەکەم وڵاتە بەو ڕێژە زۆرە پەنابەری سوری ڕاگرتبێت. شارەزایانیش ئەوەیان خستەڕوو کە تورکیا لە توانایدا نییە شەپۆلێکی دیکەی پەنابەران کۆنترۆل بکات.

ھەواڵی زیاتر