بەهۆی شكانی بۆریی ئاوی ئیفراز3 لە شاری هەولێر، بەشێك لە گەڕەكەكانی شارەكە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك دووچاری كەمئاوی بوون، بەڵام لە ماوەیەكی كەمدا تیمەكانی چاككردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بۆرییەكەیان چاككردەوە.
لە چەند كاتژمێری رابردووشدا بۆریی ئیفراز3 لەلایەن تیمەكانی چاككردنەوەی ئاوی هەولێر چاككرایەوە و ئەمڕۆش پرۆسەی دابەشكردنی ئاو لەو گەڕەك و شوێنانەی بەهۆی شكانی بۆرییەكەوە بێ ئاو ببوون، ئاسایی دەبێتەوە و ئاوی خواردنەوە دەگاتەوە بەو گەڕەك و شوێنانەی بێئاو ببوون.
پرۆژەی ئیفراز3 ڕێژەیەكی زۆری ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی شاری هەولێر دابین دەكات، یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر.