پاش ئەوەی عەتا سەراوی سەردانی لاهور شێخ جەنگی کرد و داوای لێبوردنی لێ کرد، بەڵام داواکەی قبوڵ نەکراوە سەراوی سزا دەدرێت.
بەپێی زنیارییەکانی باڵکێش، لاهور شێخ جەنگی بە عەتا سەراوی وتوە: “داوای لێبوردنەکە هیچ لەو بڕیارە ناگۆڕێت کە دەبێت سزای حیزبیانەی خۆت وەربگریت، وەک ئەوەی پەیڕەوی یەکێتی دیاری کردووە”.
باڵکێش زانیویەتی لیژنەیەک بۆ سزادانی عەتا سەراوی پێکهاتوە و بەگوێرەی پەیڕەو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سڕ دەکرێت و بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی یەکێتی ناکات”.
وا بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو سزاکەی ناوبراو پەسەند بکرێت و بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.