دەیان کادری بزووتنەوەی گۆڕان دەستیان لەکار کێشایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەمە، بەپێی نووسراوێك 69 ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان، دەست لەكاركێشانەوەیان لەو حزبە ڕاگەیاندووە و وازهێنانیان لە كارەكانیان ئاشكرا كردووە.

لە بەیاننامەیەكی ئەندامانی ئەو حزبەش كە دەستیان لەكار كێشاوەتەوە هاتووە، بۆ رای گشتی، ئێمە كۆمەڵێك هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆران لەسەر ئاستی شارۆكەی شەقڵاوە لە بازنەیەك، بەتێكڕای دەستە و ئەندامان و هەڵسووڕاوانمان، بڕیارمان دا دەست لە بزووتنەوەی گۆڕان هەڵگرین و چیتر لەناو ئەو بزووتنەوەیە درێژە بەخزمەتكردن نەدەین، هیچ پێویستیش بەروونكردنەوە ناكات و هۆكارەكان دیار و ئاشكران.

دەست لەكاركێشانەوەی ئەو ئەندامانەی بزووتنەوەی گۆڕان لە كاتێكدایە، سەرەتای ئەو مانگە 63 ئەندامی تری ئەو بزوتنەوەیە دەستیان لەكار كێشایەوە و وازهێنانیان لە بزووتنەوەكە ڕاگەیاند.

هەواڵ پرێس

ھەواڵی زیاتر