مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆمان دەربارەی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ ڕاستەڕێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.
ئاماژەی بەوەشدا: خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم كە گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێك كه بهشه بودجهی هەرێمی کوردستان بگهڕێندرێتهوه، ئهمهش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حيساب دەکرێت بە (أثر رجعي).