شاسوار عەبدولواحید سێ جار داوای کردووە مەسرور بارزانی ببینێت

شاسوار عەبدولواحید سێ جار داوای کردووە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ببینێت و داواکەی قبوڵ نەکراوە.

دوای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند: “یەک ھێزی سیاسی نەھات بەدەم بانگەوازەکەیانەوە بۆ خۆپیشاندان و خۆپیشاندان نەکرا”.

رۆژنامەنووس سەرتیپ وەیسی کەریم، بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: “باوەڕم کرد!.. ئەی باوکم بوو لە ماوەی شەش مانگی رابردوو دا، سێ جار داوای لە کاکە حەمەی حاجی مەحموود کردووە، بۆ ئەوەی مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی ببینێت”.

ئەو رۆژنامەنووسە دەشڵێت: دوای سێ جار ھەوڵدان بۆ بینینی بارزانییەکان، دواجار بە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتراوە: بڕۆ عارف تەیفور لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی ببینە.

ھەواڵی زیاتر