بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له پارێكێكی گه‌ڕه‌كی (شاره‌وانی) هەڵەبجە ڕوویداوه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گه‌نجێكی له‌دایكبووی ساڵی (1992) كاتژمێر (9)ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆشتوه‌ته پاركه‌كه و دووباخه‌وانی لێبوه، دوای سڵاوكردن له باخه‌وانه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه لێیان، به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه.
دوای ئاگادار بوون و گه‌شتنی هێزه‌كانمان به شوێنی ڕوداوه‌كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، كه كه‌سێكه به‌ناوی (ڕێكان ته‌حسین فه‌تاح) كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
ڕووداوه‌كه ڕووداوێكی خۆكوژی بووه و له‌ڕیگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگیه‌وه بووه.
لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتر به‌رده‌وامه، هاولاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ین كه پێویست به شڵه‌ژان و دڵه‌ڕاوكێ ناكات، چونكه ڕوداوه‌كه ته‌نها كارێكی خۆكوژی بووه.