هەولێر.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێک دەبێتە دوو پارچەوە

رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری هەولێر روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس بە سەختی برینداربوون، وتەبێژی هاتوچۆش دەڵێ:” بەهۆی سەختی رووداوەکە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووەتە دوو پارچە”.

دەقی نووسینەکەی فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر

بەداخەوە کاتژمێر30و9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەرشەقامی جوتسایدی دارەتو هیۆندایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە خۆی بەکیایەکی بارهەڵگری بچوک داداو کردی بەدوولەت،لەدواییش خۆی کێشا بە مینی پاسێک وئەویشی لەشەقام فڕێدایە دەرەوە،ئینجا خۆی لەشەقام دەرچو وەبەسەر گردۆلکەیەک کەوت کەلەلێوارێ ڕێگایەکە هەبو ،ئینجا وەستا،لەدەرەنجامی کۆی گشتی ڕوداوەکەش زیانەکان بەم شێوەیە بو

4کەس بەسەختی زامدار بون

زیانی مادی بەر 3ئوتومبێل کەوت

ئەوەی شایانی باسکردنیشە خێرایی ڕێگا پێدراو لەسەر ئەم جوتسایدە بەهۆی ئەوەی کەناوچەی دانیشتوانە بە60کم لەکاتژمێرێک دیاری کراوە،بەڵام ئەو لێخوڕینەی کەکراوە لەلایەن هیۆندا تایبەتەکە،بەسەروی 120کم دەخەمڵێنرێت،چونکە ئەو زیانانەی کەوتونەتەوە بەخێرایی زۆر نەبێت ناکەونەوە

بەڕاستی کۆی ئەو دیمەنانەی کەلەو شوێنە بەهۆی ڕوداوەکە هەبو هیچی جێگای دڵخۆشی نەبو،وەتاکە دیمەن کەدڵخئشکەر بو زووگەیشتنی ئەمبۆلانس بو بۆ شوێنی ڕوداوەکە وەڕزگارکردنی قوربانیەکان بو،کەئەمە وایکرد مەترسیان لەسەر کەم بێتەوە بۆیە شایانی سوپاس وپێزانینن وەجێگای دەستخۆشیە

ھەواڵی زیاتر