چوارشه‌ممه ٩⁄ ٦⁄ ٢٠٢١ به ئاماده‌بوونى د. پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى مۆدێرن مه‌زارگه‌و ئارامگاى سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین له‌شارى هه‌ولێر كرایه‌وه
له‌وته‌یه‌كدا د. پشتیوان سادق وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر راسپارده‌ى رێزدار مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئارامگاى سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه‌و بهدووقۆناغ كاره‌كان ته‌واو ده‌كرێن و له ئێستادا قۆناغى یه‌كه‌م كۆتایى هاتووه، دواتر ئاماژه‌یدا به‌رۆڵى گرنگ و مێژوویى سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین له مێژووى هه‌ولێر و خزمه‌تكردنی به‌م شاره دێرینە هه‌روه‌ها دانانى مه‌ولودى پیرۆز‌و له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌رى مه‌زن سه‌لامى خواى لێبێت کە یادكردنه‌وه‌ى ئه‌م بۆنه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى ئایینى و کاریگەر تێكه‌ڵاوى كه‌لتوورى پرشنگدارى شارى هه‌ولێره، جگە لەوەی بۆ هه‌موو جیهانی ئیسلامیش بۆته نمونه‌یه‌كى دره‌وشاوه كه‌جێگه‌ى شانازییه بۆ خەڵکی شاره‌كه
وێراى ئاماژه‌دان به‌كردنه‌وه‌ى به‌شى شوێنه‌واره ئایینیه‌كان له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى و خستنه رووى پلانى وه‌زاره‌ت بۆ گرنگى دان به سه‌رجه‌م شوێنه ئایینه‌كان له‌پارێزگاكانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان پاراستنى شوناسى ئایینى ونیشتیمانى خەڵکی کوردستان
دواتر ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر سوپاسى تایبه‌تى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستان و وه‌زیرى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى كرد له‌به‌رامبه‌ر گرنگى پێدانى شوێنه‌واره ئایینیه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر ئاماژه‌یدا به گرنگى و پیرۆزى ئارامگه‌ى سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین بۆ هه‌ولێر كهبهشێگى گرنگى پیرۆزى و ئه‌وشاره‌یه، هه‌روه‌ها سوپاسى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وكاروبارى ئایینى كرد له نۆژه‌نكردنه‌وه‌و جێ به جێ كردنى پێدوایستیه‌كانى ئارامگاكه جه‌ختى كرده‌وه له‌بوونى هه‌ماهه‌نگى په‌یوه‌ندى بۆ پاراستن نۆزەنکردنەوەی سه‌رجه‌م شوێنه‌واره ئاینیه‌كانى تر‌ى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر
جێگەی ئاماژەیە پرۆژە بە دوو قۆناغ جێ بەجێ دەکرێن لەئێستا قوناغی یەکەمی کارەکانی تەواوھبووەو قۆناغی دووەمیش راستەوخۆ دەست پێ دەکرێت