ئاسایشى هه‌ولێر ڕایگەیاند، له هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كردووه، كه پیشه‌ى یاریده‌ده‌رى ده‌رمانسازه و له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكى زۆر مادده‌ى هۆشبه‌ردا گیراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/6/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووه “ڕۆژى 3/6/2021، به پشتبه‌ستن له زانیاریی پێشوه‌خته، مه‌فره‌زه‌یه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان تۆمه‌تبارێكیان به ناوى (ن، ك، ح) له‌دایكبووى 1994 و دانیشتووى كۆمه‌ڵگه‌ى شاوێس له هه‌ولێر، ده‌ستگیر كرد، كه پیشه‌ى یاریده‌ده‌رى ده‌رمانسازه، له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى هه‌زار و 430 پاكه‌ت مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا، كه بۆ فرۆشتن ئاماده كرابوون”.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمه‌تباره‌كه له به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه دانى به تاوانه‌كه‌یدا نا، هه‌روه‌ها به‌پێى مادده‌ى 25ى هۆشبه‌ره‌كان، په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ كرایه‌وه.