ئەو چەکەی گەریلاکانی پەکەکە دژی پێشمەرگە بەکاریان هێنا و 5 پێشمەرگەیان پێ شەهید و 5ی تریان پێ بریندارکرد، چەکێکی پێشکەوتووی رووسی دژە تانکە.
چەکەکە ناوی “کۆڕنێت Kornet “ەو کاتیۆشایەکی سەرشانە، توانای بڕینی زرێپۆشی هەیە و یەکێکە لە چەکە پێشکەوتووەکان.
چەکەکە دژە تانکە و بە 9M133 ناسراوە، لە ساڵی ١٩٩٤ دروستکراوە و ڤێرژنە نوێیەکەی لە ١٩٩٨ دروستکراوە.
درێژییەکەی 1مەتر و 10سانتیمە و کێشی ٣١ کیلۆگرامە، خێراییەکەی دەگاتە ٣٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و توانای پێکانی ئامانجی لە ١٥٠ مەترەوە دەست پێ دەکات و تا 8کیلۆمەتر دەڕوات.
ئەم چەکە مۆڵەتی دروستکردنی بە ئێرانیش دراوە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2003 بەکارهێنراوە. هەروەها میلیشیا شیعەکانی عێراقیش کە نزیکی ئێرانن پێشتر لە عێراقدا دژی سوپای ئەمریکا بەکاریانهێناوە. هەروەها لە ساڵی 2014ەوە ئەو چەکە کەوتۆتە دەست بزوتنەوەی حەماس و لە شەڕی سووریاشدا بەکاربراوە.