هەپەگە ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی گەریلاکانی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، کە بۆیان روون نەبووەتەوە کە ئەو زرێپۆشەی “چەکدارەکانی پەدەکە” بە مینی ئەوان یان بە بۆردوومانی تورکیا زیانی پێگەیشتبێت.
هەپەگە پێشمەرگەکانی کوردستانی بە چەکداری پارتی ناوبردووە و دەڵێ:” هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە” رایگەیاند، گەریلاکانیان بە مەبەستی هۆشداریدان بە هێزەکانی سەر بە “پەدەکە” بە چەکی سووک تەقەی ئاسمانیان کردووە و بۆیان روون نەبووەتەوە کە ئەو زرێپۆشەی “چەکدارەکانی پەدەکە” بە مینی ئەوان یان بە بۆردوومانی تورکیا زیانی پێگەیشتبێت”.
ناوەندی چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئاشکرایکردووە کە گەریلاکانیان بە مەبەستی هۆشداریدان بە چەکدارەکانی پەدەکە، بە چەکی سووک تەقەی ئاسمانیان کردووە، بەڵام زرێپۆشێکی چەکدارەکان گوێی نەدا بە هۆشدارییەکانی گەریلا و بەردەوامبوو لە پێشڕەویی، دواتر بۆمان رووننەبووەتەوە کە ئەو زرێپۆشە ئایا مین پێیدا تەقیوەتەوە یان لە لایەن سوپای تورکەوە بۆردوومانکراون.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر