لە بۆردومانێکدا لە چیای مەتین چەند پێشمەرگەیەک شەهید و برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ روویداوە و تێیدا چەند پێشمەرگەیەک شەهیدبوون و چەند پێشمەرگەیەکی تریش برینداربوون کە سەر بە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانین.
گوماندەکرێت بۆردوومانەکە لەلایەن سوپای تورکیاوە کرابێت، بەڵام تائێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.