مەسرور بارزانی: هیوادارم یەکێتی بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی حکومەت بۆ خزمەتی گەلەکەمان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “هیوادارم یەکێتی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکومەت بەردەوامبن لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان، بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان”.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:

پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گشت ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم کە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە.

هیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکومەت، بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.

ھەواڵی زیاتر