بە گوێرەی رۆژنامەی “دەیلی ئێکسپرێس”، رووسیا هەماهەنگی دەکات لەگەڵ چین بۆ دروستکردنی جبەخانەیەکی تۆقێنەر لە چەکی رۆبۆت کە بووەتە جێی نیگەرانی لە سەرتاسەری جیهان.
رێکخراوی تۆژینەوە و شیکردنەوە، ناوەندی تۆژینەوەی دەریایی “CAN” راپۆرتێکی نوێی بڵاو کردەوە و ئاماژەی پێدا، رووسیا لە کاتێکدا خەریکی پەرەپێدانی سوپاکەیەتی لە هەمان کاتدا پێشینەی کارەکانی دەداتە زیرەکی دەستکرد.
بەپێی راپۆرتەکە، “ستراتیجییە سەربازییە رووسییەکان گرنگییەکی تایبەت دەدەن بە دروستکردنی باڵادەستی زانیاری لە گۆڕەپانی جەنگدا”.
راپۆرتەکە ئاماژەشی پێدا، “چین بووەتە هاوبەشێکی سەرەکی رووسیا لە بواری تەکنەلۆجیای نوێ بەشێوەیەکی گشتی و زیرەکی دەستکرد بەشێوەیەکی تایبەت”.
دوای راگەیاندنی ئەم راپۆرتە، سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگریی رووسیا گوتی، وڵاتەکەی دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی رۆبۆتی جەنگاوەر، واتا گیانەوەری سەرنجڕاکێشی دروستکراو کە لە توانایدایە بەتەنها بجەنگێت.
پەیجی دژەتیرۆر