بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەبێ ئەوەی رێگە بە چاوی کامێراکان بدا وێنەیان بگرن، هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی کاری سیمنس کرد.
جۆنسن دەبێتە یەکەم سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە دوای ساڵی 1882 لە ماوەی کارەکەیدا هاوسەرگیری بکات.
میدیای بەریتانیا دەڵێن، بۆریس جۆنسن و کاری سیمنس لە کڵێسای ڕۆمان کاسۆلیک وێستمینیستەر لە لەندەن بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی کەمی میوان ئاهەنگی هاوسەرگیریان کردووە.
رۆژنامەی سەن دەڵێت بەرپرسە باڵاکانی حکومەت ئاگاداری ئەم ئاهەنگە نەبوون.