چەکدارانی داعش وێنەی پیاوێکی کورد بڵاو دەکاتەوە، کە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان-یش پۆلیس بووە.
کەسێکی نزیک لە خانەوادەی جەلال بابان، ئەو گەنجەی کە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە دەستگیرکراوە ڕایگەیاند، گەنجەکە ناوی جەلال بابەن-ە و دانیشتووی ناوچەی گەرمیانە، ماوەی دوو ساڵ دەبێت کە دەستگیرکراوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە جەلال بابان لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بووە کە دەستگیرکراوە، بەڵام ئەو کەسەی تر بەبڕی 50 هەزار دۆلار ئازادکراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی 2017 حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرکەوتنی بەسەر داعشدا ڕاگەیاند، بەڵام جموجوڵەکانی ڕێکخراوەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامی هەیە و لە کۆتا ڕوووبەڕووبەوەشیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە، پێشمەرگەیەک شەهید بوو.