سلێمانی.. کڕین و فرۆشتن بە گیانداری کێوی قەدەغەکرا

لە هەڵمەتێکدا لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵی کێویدا گرتووە و سەرۆکی لیژنەکەش رایدەگەیەنێت؛ هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تا دیاردەکە بنەبڕدەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی(2021.5.28) لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت رایگەیاند؛ لە هەڵەتێکدا بە هاوکاری ئاسایش و پۆلیس و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی لیژنەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵی کێویدا گرتوە کەلەلایەن راوچی و کاسبکارانەوە لە ژێرپردەکەی ناوبازاڕی سلێمانی بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت.
وتیشی:”لەسەر فەرمانی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و رێگری لە راوکردن و کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵە کێویەکانەوە دەکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هەڵمەتەکە بۆ پارێزگاری کردنە لەسروشت و پاراستنی ئەو ئاژەڵانە و بەردەوامیش دەبێت تا دیاردەکە بنەبڕدەکرێت.

ھەواڵی زیاتر