داگیرکاری بەم ئەندازە؟!

سەر شەقامی شەست مەتری، نزیک نەخۆشخانەی شارو بەدیاریکراوی بەرامبەر پرۆژەی گاردن ستی.. ئامادەکاری و پشکنینی جیۆلۆجی زەویەکەیان کردوە بۆ ئەوەی بیکەن بە شوقە و بینای بازرگانی!!
بەپێی یاداشتێکی دانیشتوانی گەڕەکی شێخان( مەڵکەنی – دەباشان) بۆ من ھاتوە، “لە ئێستادا لەلایەن کۆمەڵێک کەس خەریکی مەسح و پشکنینی زەویەکەن و دەیانەوێت دەستبکەن بە ھەڵکۆڵین بۆ ئەوەی شوێنی قوتابخانەو خزمەتگوزاری کە لە وێنەکدا ھاتوە بکرێتە بینای بازرگانی”.
پاش بەدواداچونم دەرکەوت زانیاری دانیشتوانی ئەو گەڕەکە ڕاستەو دۆسیەکەمان بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسانی دیکە ناردوە.. ھەر بەرپرسێک لەو ھەر ئاستتێکدا بێت و لە پشت ئەم داگیرکاریە بێت دەیدەینە دادگا.. رای گشتیشی لێ ئاگادار دەکەینەوە.
ساڵێک پێش ئێستا
بەبڕیاری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی
ڕەگەزی زەویەکانی ١٦٥ و ٢١٤ و ٢١٥ و ٢٣٢ ی کەرتی (٢)ی قڕگەو بەشێک لە زەوی ژمارە ٢٩ کەرتی (٥) ھوانەی لە سەوزاییەوە گۆڕیوە بۆ گەنجینە!
کە ڕووبەرێکی گەورەی شاری ٢٠٢٠ ەو لە نەخشەدا بۆ سەوزایی دانراوە، کە شارێکی گەورەی ھاوچەرخی سلێمانی لە سەر ڕووبەری ٢٢ ھەزار دۆنم..
لەسەر ئەم دۆسیە سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە ڕێگای داواکاری گشتیەوە دەدەینە دادگا..
عەلی حەمە ساڵح

ھەواڵی زیاتر