شەپۆلێکی گەرمای تاقەت پڕووکێن ڕوو لە عێراق دەکات

شارەزایانی كەشوهەوای عێراق پێشبینی دەكەن بەم زووانە پلەی گەرمای زۆربەی ناوچەكانی وڵاتەكە 50 پلەی سەدی تێپەڕێنێت، ئەمەش بەهۆی درێژبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆی هیندیەوە.

میدیاكانی عێراق لە شارەزایانی كەشوهەوایان گواستووەتەوە كە بەم زووانە نزمەپاڵەستۆی هیندی بۆ ناوچەكە درێژ دەبێتەوە، عێراق و چەند وڵاتێكی تری كەنداوی عەرەبی دەگرێتەوە، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ سەرووی 50 پلە و ڕادەی شێش بەرز دەبێتەوە.

نزمەپاڵەپەستۆكە دەبێت هۆی ڕاكێشانی بای وەرزی هێڵی كەمەرەیی بەرەو هیند و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.
بەم شێوەیە لە چەند ناوچەیەكی نیمچە دوورگەی عەرەبی و سووریا، عێراق و ڕۆژئاوای ئێرانیش پلەی گەرما 50ی سەدی تێدەپەڕێنێت و ئەم بەرزبوونەوەیەش زۆربەی رۆژانی هاوین بەردەوام دەبێت.

بەپێی شارەزایانی كەشوهەوا، نزمەپاڵەپەستۆی هیندی كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر پلەی گەرمای هەرسێ كیشوەرەكانی ئاسیا، ئەفریقیا و ئەورووپا هەیە.

نزمەپاڵەپەستۆی هیندی ساڵانە لە مانگی نیسانەوە لە هیند دەستپێدەكات، كاریگەرییەكەی لە مانگەكانی حوزەیران و تەمووزدا زیاد دەكات، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولیشەوە كاریگەرییەكەی بەرەو كەمبوونەوە دەچێت، تا لە مانگی ئۆكتۆبەردا بە تەواوی كاریگەری نامێنێت.

ھەواڵی زیاتر